وەزارەتی ناوخۆی لوبنان: رەوشی ئەمنی جێگیرە و هەر هەوڵی تێكدانێك بەهێز وەڵام دەدرێتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 109‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ریا حەسەن وەزیری ناوخۆی لوبنان رایگەیاند: رەوشی ئەمنی لوبنان جێگیرە و هەر كەسێكك هەوڵی تێكدانی بدات بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.

وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لە لێدوانێكدا بۆ عەهد نیوز رایگەیاندووە: هەموو خۆپیشاندانەكان هێمنانە و ئاشتیانەن و رێنمایی بە هێزە ئەمنیەكان دراوە كە رووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە و هەتا ئێستاش رەوشەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و هەر هەوڵی تێكدانێك لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە وەڵام دەدرێتەوە.


ریا داوای لە حكومەتی لوبنانی كردووە باری گرانی هاوڵاتییان سوك بكات و دەڵێت: "حكومەت ریكارەكان دەگرێتە بەر و هەوڵی چاكسازی لەو وڵاتە دەدات". 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure