چاوشئۆغلۆ: هەرگیز رێگەنادەین داعش بگەڕێتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: هەرگیز رێگەنادەین جارێکی تر داعش بگەڕێتەوە.


مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: هەمووان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان لە باکوری سوریا بەشدار دەبن.

پێشتریش، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە ئەستەنبوڵ وتی: "دوورخستنەوەی یەپەگە لە ناوچەکانی سنووری تورکیا ئامانجی ئۆپراسینەکەیە".

وتیشی: "ناچەی ئارام 440 کیلۆمەترە و 600 ناوچەی نیشتەجێبوونمان کۆنترۆڵ کردووە".

ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لە دوێنێوە 120 کاتژمێر دانراوە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانەی لە سنوورەن بکشێنەوە و چەکەکانیان دابنێن.

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure