ماکرۆن: ئەوەی لە سوریا کراوە هەڵەی رۆژئاوایە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1889‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: خۆی و ئەنجێلا مێرکڵ و بۆریس جۆنسن لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبینەوە و ئەوەی لە سوریا کراوە هەڵەی رۆژئاوایە.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فڕەنسا رایگەیاند: ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و خۆی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە.

وتیشی: "هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە بڕیاری ناتۆ نەبووە، بەڵکو هۆکار کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بووە".

ماکرۆن باسی ئەوەشی کرد: ئەوەی لە سوریا کراوە هەڵەی رۆژئاوایە.

وتیشی: "ئەزانین پەکەکە تیرۆریستن، بەڵام زۆربەی شەڕکەرەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا تیرۆریست نین و بەشداری شەڕەکانیان کردووە هاوشان لەگەڵ هاوپەیمانی دژی داعش، شەڕی چەکدارانی داعشیان کردووە".

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure