خۆپیشاندەران لە بەیروت لەبەردەم بارەگا سەرەکییەکانی دەوڵەتن

هەواڵ / جیهان :: 18/10/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانی بەرفراون لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران چوونەتە بەردەم کۆشکی کۆماری و بارەگای سەرەکی حکومەت و بانکی لوبنان لە بەیروت.


بەپێی هەواڵی بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان زۆربەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ریاز لە ناوەڕاستی بەیروت کۆبوونەتەوە داواکارییان ڕووخانی حکومەتی ئێستای لوبنانە.

بەشێکی زۆری لە خۆپیشاندەرانیش بەرە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی رەفیق حەریری بەڕێکەوتوون.

ئەو میدیایانە ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە: کە ژمارەیەک خۆپیشاندەران لە نزیک کۆشکی کۆماری و بارەگای سەرەکی حکومەتن.

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure