تەرمی كۆچبەرێكی كورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 749‌ جار بینراوە

دوڕۆژ، پشتیوان جەمال


دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت: ئەمشەو تەرمی هاوڵاتی عەدنان محەمەد لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان. 


ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە دواڕۆژی راگەیاند: شەوی رابوردوو تەرمی کۆچبەر عەدنان محەمەد كە خەڵكی شارۆچكەی دەربەندیخانە گەڕێندرایەوە هەرێم، ئەو هاوڵاتییە كاتێك لە وڵاتی یۆنانەوە دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا، لەپاش چەند رۆژێك دیارنەمانی، رۆژی 26/6/2019  تەرمەکەی لەناو بارهەڵگرێك لە شاری میونشنی ئەو وڵاتە دۆزرایەوە، دواتر لەڕێككەوتی 1/7/2019 لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارەوە، تەرمەكەی بەبێ‌ ناو و ناونیشان بەخاك سپێردرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: پاش ئەوەی خێزانی كۆچكردوو دەزگاکەیان لەم رووداوە ئاگادار دەكەنەوە، نوێنەرانیان لە ئەوروپا هەموو رێگاكان دەگرنە بەر بۆ ساغكردنەوەی ناسنامەی كۆچكردوو و ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان بۆ ناردنەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان.

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure