له‌ چوار گوندی سه‌رێكانی شه‌ڕ به‌سه‌ختی به‌رده‌وامه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی شه‌ڕ، سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندی رێكه‌وتنەکە ‌ نه‌بوون و له‌ چوار گوندی سه‌رێكانی شەڕ به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامه‌.

بۆزان كه‌رعۆ، به‌رپرسی روانگه‌ی كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: تا ئێستا سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندی رێكکه‌وتنی ئاگربه‌ست‌ نه‌بوون.

وتیشی: "چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانی هێرشیان كردووەتە‌ سه‌ر گونده‌كانی (له‌زقه‌، مزبه‌عه‌، قه‌بر شێخ حسێن و داوودیه‌)".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌ رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانی به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و رێگه‌یان پێنه‌داوه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن".

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure