وەرگەڕانی پاسێك 15 قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 18/10/2019‌ :: 2322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن


لە خانەقین بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە 15 كەس برینداربوون كە سەرجەمیان زیارەتكاری خەڵكی ئێرانن. 

دیار شەوكەت بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای خانەقین بۆ بەغدا و لە نزیك ناحیەی سەعدییە پاسێكی نەفەر هەڵگر وەرگەڕاوە و  بەهۆیەوە 15 كەس برینداربوون كە سەرجەم خەڵكی وڵاتی ئێرانن و بۆ مەبەستی بەشداری لە مەراسیمی موحەڕەم  روویان لە عێراق كردووە. 


وتیشی: "تەواوی بریندارەكان لە رێگەی مەرزی مونزریەوە رەوانەی وڵاتی ئێران كراونەتەوە و لە نێویاندا چەند كەسێكیان برینەكانیان سەخت بووە".

 

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure