ئەردۆغان: 300 هەزار کوردی کۆبانێ لە تورکیان

هەواڵ / جیهان :: 18/10/2019‌ :: 378‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: 300 هەزار کوردی کۆبانێ لە تورکیادان و ئاوارەکانی سوریا دەگەڕێنینەوە شوێنی خۆیان.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە ئەستەنبوڵ وتی: "دوورخستنەوەی یەپەگە لە ناوچەکانی سنووری تورکیا ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەیە".

وتیشی: "ناوچەی ئارام 440 کیلۆمەترە و 600 ناوچەی نیشتەجێبوونمان کۆنترۆڵ کردووە".

ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لە دوێنێوە 120 کاتژمێر دانراوە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانەی لە سنوورەن بکشێنەوە و چەکەکانیان دابنێن.

باسی ئەوەشی کرد: کەی ئەو ناوچانەی دەستنیشان کراوە کۆنترۆڵ کران و ناوچەی ئارام چەسپێنرا ئەو کاتە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە بەدیهاتووە.

وتیشی: "1600 کیلۆ مەتر چوارگۆشەمان کۆنترۆڵ کردووە و لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەشەوە 1801 هێرش بۆسەر تورکیا ئەنجامداراوە".

ئەردۆغان باسی ئەوەشی کرد: لەگەڵ تەواوبوونی ئۆپراسیۆنەکە سزاکانی ئەمریکاش بۆسەر تورکیاش کۆتایی دێت".

وتیشی: "لە هەر جێگەیەک سوپای سوریای لێ بێت نابێت یەپەگە و پەکەکەی لێ بێت".

 

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی ئەوەشی کرد: لەگەڵ ڤیلادیمێر پۆتین ناوچەی ئارام تاووتوێ دەکات.


ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure