جیهان بە کورتی... چین هه‌ڕه‌شه‌ لە ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1824‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبانی كه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی روناهی تیڤی رایگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریادا به‌ ره‌زامه‌ندیی ترامپ بووه‌. ناوبراو ده‌ڵێت كاتێك به‌ ترامپم راگه‌یاند كه‌ ناچارم بۆ پاراستنی خه‌ڵك و خاكه‌كه‌م له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریادا رێك بكه‌وم ترامپ وتی ئێمه‌ دژی ئه‌و كاره‌ نین به‌ڵكو پشتیوانیشی ده‌كه‌ین.

رێژه‌ی هه‌ژاریی و بێكاریی له‌ كه‌ناری غه‌زه‌ گه‌یشته‌ 75%. وه‌زیری په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی غه‌زه‌ رایگه‌یاند 70%ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كێشه‌ی خۆراكیان هه‌یه‌. هۆكاری ئه‌م هه‌ژاری و بێكارییه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئینتیفازه‌ی دووه‌م كه‌ له‌ ساڵی 2000 دا روویدا و هه‌زاران فه‌له‌ستینی به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه‌ كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ داراییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بریتانیا كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ساڵانی سییه‌كانی ته‌مه‌نیاندان له‌ رووی داراییه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ خراپترن كه‌ له‌ چله‌كانی ته‌مه‌نیاندان. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهاندا نه‌وه‌ نوێیه‌كان بارودۆخێكی باشتریان ده‌بێت.

چین هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێك ده‌ربكات كه‌ پشتگیری له‌ هۆنگ كۆنگ بكات و سزای كاربه‌ده‌ستانی چین له‌ خۆ بگرێت ئه‌وا چین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و په‌ره‌سه‌ندنی خۆی چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرێته‌ به‌ر كه‌ زیانی جددی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی مه‌كسیك توانییان له‌ پێكدادانێكی چه‌كدارییدا كوڕی جۆكین ئێل چاپۆ گوزمانی گه‌وره‌ مافیای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ كولیاكان له‌ مه‌كسیك ده‌ستگیر بكه‌ن. له‌ پێكدادانه‌كه‌دا چه‌كی قورسیش به‌كارهێنراوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاتوچۆ راگیراوه‌.

Dwarozh

13:49 (36 minutes ago)
to me
 
وێنه‌: https://www.middleeastmonitor.com/20191018-kurdish-leader-claims-trump-blessed-our-agreement-with-russia-and-syrian-regime/

رێژه‌ی هه‌ژاریی و بێكاریی له‌ كه‌ناری غه‌زه‌ گه‌یشته‌ 75%. وه‌زیری په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی غه‌زه‌ رایگه‌یاند 70%ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كێشه‌ی خۆراكیان هه‌یه‌. هۆكاری ئه‌م هه‌ژاری و بێكارییه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئینتیفازه‌ی دووه‌م كه‌ له‌ ساڵی 2000 دا روویدا و هه‌زاران فه‌له‌ستینی به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه‌ كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا.
وێنه‌: https://www.middleeastmonitor.com/20191018-gaza-poverty-and-unemployment-rates-at-75/

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ داراییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بریتانیا كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ساڵانی سییه‌كانی ته‌مه‌نیاندان له‌ رووی داراییه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ خراپترن كه‌ له‌ چله‌كانی ته‌مه‌نیاندان. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهاندا نه‌وه‌ نوێیه‌كان بارودۆخێكی باشتریان ده‌بێت.
وێنه‌: https://www.bloomberg.com/news/articles/2019-10-17/u-k-millennials-worse-off-than-people-born-in-the-1970s
چین هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێك ده‌ربكات كه‌ پشتگیری له‌ هۆنگ كۆنگ بكات و سزای كاربه‌ده‌ستانی چین له‌ خۆ بگرێت ئه‌وا چین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و په‌ره‌سه‌ندنی خۆی چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرێته‌ به‌ر كه‌ زیانی جددی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
وێنه‌: https://www.politico.com/news/2019/10/17/china-threatens-strong-countermeasures-if-trump-signs-bill-supporting-hong-kong-rights-049992

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی مه‌كسیك توانییان له‌ پێكدادانێكی چه‌كدارییدا كوڕی جۆكین ئێل چاپۆ گوزمانی گه‌وره‌ مافیای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ كولیاكان له‌ مه‌كسیك ده‌ستگیر بكه‌ن. له‌ پێكدادانه‌كه‌دا چه‌كی قورسیش به‌كارهێنراوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاتوچۆ راگیراوه‌.
وێنه‌:
https://www.kusi.com/firefight-breaks-out-after-mexican-federales-capture-el-chapos-son-in-culiacan-mexico/
 
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure