هەسەدە: تورکیا تا ئێستاش بە فڕۆکە و تۆپهاوێژ بۆردومانی سەرێکانی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت: هەرچەندە لەدوێنێ شەوەوە ئاگربەست راگەیاندراوە و ئێمەش پێیەوە پابەندین، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان و سوپای تورکیا بە تۆپهاوێژ بۆردومانی بنکەکانی هەسەدە و شەڕڤانان دەکەن و سەرپێچی لە ئاگر بەستەکەدا دەکەن.

مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای بڕیاری هەسەدە بۆ پابەندبوون بە ئاگربەست لەدوێنێ شەوەوە هێزەکانمان سەرجەم شەڕ و چالاکیەکانیان دژی میلیشیاکان و سوپای تورکیا راگرتووە، بەڵام سوپای تورکیا سەرپێچی ئاگربەستەکە دەکات بە بەردەوامی. 

وتیشی: "لە دوێنێ شەوەوە دەیانجار فڕۆکە جەنگییەکان و سوپای تورکیا ناوەندی سەرێکانی و نەخۆشخانەی سەرێکانی و بنکەکانی شەڕڤانان بۆردومان دەکات و سەرپێچی لە ئاگربەستەکەدا دەکات".

شەوی رابردوو بەچاودێری ئەمریکا ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر راگەیاندرا و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیش لەنێوان ئەمریکا و هەسەدە و تورکیا هاتە کایەوە.

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure