دواڕۆژ
لە مەراسیمی ماڵئاوایی لە ئامانج بابانی ئەمڕۆ هەینی ئاراس محەمەد نوری پەیامێکی خوێندەوە و وتی: " سوپاسی هەستی یەک بە یەکی خەڵکی کوردستان دەکەین".
ئەو گرنگیپێدانە زۆرەی خەڵکیی بۆ ڕووداوەکە، گەواهی ئەو کارانە دەدات کە ئامانج لە ڕاگەیاندندا کردوویەتی".
وتیشی: "داوا ئەکەین دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچونێکی ورد بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بکەن، ناکرێت جارێک شەش فیشەک و جارێکیش هەشت فیشەک نیشان بدەن".
ئاراسی برای ئامانج باسی ئەوەشی کرد: ئامانج مێژوویەکی جوانی بۆ بنەماڵەکەمان جێهێشتووە و خەڵکانێک باوەشم پێدا دەکەن کە من نایانناسم و تەنها بەهۆکاری ئامانجی برامە.
مەراسیمی ماڵئاوایی لە ئامانج بابانی لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی ئین ئاڕ تی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەسەر رووداوەکە پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد به‌پێی به‌ڵگه‌كانی پزیشكی دادی سلێمانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابوردووی سلێمانی، خۆكوژی بووه.
عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كه ئامانج هه‌ستاوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی و خۆی و باروت و خوێنیش به‌ر ده‌ستی خۆی كه‌وتووه، بۆیه ده‌ركه‌وتووه ئامانج به‌و كاره هه‌ستاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە وەشمی باروت لەسەر دەموچاوی هەرسێکیان هەبووەو ده‌مانچه‌یه‌ك له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌وانێكدا و كاتێك ده‌مانچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه فیشه‌كێك لهبهركار بووه، ئەمەش مانای وایە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە فیشه‌كه‌كان تهقینراون و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ فیشه‌كێكی پێوه نییه‌و له ده‌ره‌وه ته‌قه‌ی لێنه‌كراوه".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ شایه‌تحاڵیان هه‌یه كه له‌به‌رده‌م دادگا وتوویانه كه‌س له‌و ده‌وروبه‌ره ته‌قه‌ی نه‌كردووه.
وتیشی: "كێشه له‌نێوان ئه‌و ژن و مێرده‌دا هه‌بووه‌و لانه‌خانی هاوسه‌ری سكاڵای له‌سه‌ر ئامانج تۆماركردووه‌و له 20ی ئه‌م مانگه دانیشتی دادگایان هه‌بووه".
ئاسۆ شێخ ته‌ها دەڵێت: "ئامانج بابانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی لانه به‌جێهێشتووه له گه‌ڕه‌كی ئاشتی و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لانه‌ی هاوسه‌ری كه له جۆری (جیب لاریدۆ) بووه رۆیشتوونه‌ته ده‌ره‌وه".
وتیشی" "ئامانج بابانی شەوی رابوردوو لانەی هاوسه‌ری هێناوەتە دەرەوە، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ دروست بووە لە نێوانیان، دوو فیشه‌کی ناوه به هاوسهرهكهیهوهو سێ فیشه‌كیشی ناوه به منداڵه‌كه‌وه، دواتر فیشه‌كێكی ناوه به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌و فیشەکێکیش بەر دەرگاکە کەوتووە، واتا 7 فیشەک تەقێنراوە".
به‌پێی زانیارییه‌كان له پزیشكی دادوه‌ری له نزیكه‌وه وێنه‌ی قوربانییه‌كان و شوێنی فیشه‌كه‌كان گیراوه‌و ئاماده‌كراوه بۆ دۆسیه‌ی دادگا.
رووداوه‌كه له شه‌قامه لاوه‌كییه‌كه‌ی فامیلی مۆڵ و تێرمیناڵی شاره‌زوور روویداوه.
لانه پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ی به‌یانیانی ته‌له‌فزیۆنی كوردسات و فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی سلێمانی بووه، ئامانج-یش لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بوو.
ئا: ک. س