وەزیری دەرەوەی فرەنسا: هاتووم پشتیوانی وڵاتەکەم بۆ کورد دووپاتبکەمەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 138‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وەزیری دەرەوەی فرەنسا رایگەیاند: هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پشتیوانی فرەنسا بۆ کورد دووپات بکاتەوە.

ژان ئیف لۆدریان لە وتەیەکدا بۆ میدیاکان ئەمڕۆ هەینی وتی: "هاتووم بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پشتیوانی فرەنسا بۆ کورد دووپات بکەمەوە".

 

ئەمڕۆ هەینی مه‌سعود بارزانی پێشوازی كرد له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیف لۆ دریان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش سایتی بارزانی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و بەپێی ئەو راگەیاندراوە لۆدریان دەڵێت: "ئەوە جاری حەوتەمە سەردانی کوردستان دەکەم و سۆزێکی زۆرم بۆ ئێرە هەیە و هاتووم سڵاو و ڕێزی سەرۆک ماکڕۆن بە جەنابت ڕابگەیەنم و پشتیوانیی فەڕەنسا بۆ گەلی کوردستان دووپات بکەمەوە".

 

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure