حه‌يده‌ر عه‌بادى: كۆمارى ترسمان ناوێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق، سه‌رۆكى ئيئتلافى نه‌سر له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌ تويتێكدا نيگه‌رانى و توڕه‌يى خۆى نيشانداوه‌، ده‌ڵێت: "كۆمارى ترسمان ناوێت".

عه‌بادى له‌ تويته‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: "كۆمارى ترسمان ناوێت كه‌ هاوڵاتى ئاشتيخواز بترسێنرێت، گه‌نجى خوێنگه‌رممان بكوژرێت، رۆژنامه‌نووس تيايدا راوه‌دوو بنرێت، به‌شوێن سه‌ربازى دڵسۆزه‌وه‌بن".

جه‌ختيشيكردووەته‌وه‌: قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان و گروپه‌ چه‌كداره‌كان و تيرۆرستانتان و مافياكانيانتان ببه‌ن، نيشتمانه‌ ئازاده‌كه‌مان بۆ جێبهێڵن، كه‌ عێراقييه‌كان له‌ پێناويدا قوربانياندا".

 

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure