حكومه‌ت و په‌رله‌مان ره‌خنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم ده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 810‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌خنه‌ له‌ بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم كه‌ ده‌گرن كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایه‌كى حكومه‌تى عێراق و بۆچوونى ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى "نایاسایى" ماوه‌ى خزمه‌تى بۆ سێ دادوه‌ر درێژكردووەته‌وه‌.


 ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم، به‌سێ نووسراوى ره‌سمى له‌ شوباتى و ته‌مموزى ئه‌مساڵ، ماوه‌ى خزمه‌تى بۆ سێ دادوه‌رى هه‌رێم درێژكردته‌وه‌و بۆ بڕیاره‌كانیشى پشتى به‌ بڕیارێكى حكومه‌تى عێراق و بۆچوونى ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێم به‌ستووه‌.


به‌ڵام له‌دوو بڕیارى جیادا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌ نووسراوى ژماره‌ (4025) له‌ ته‌مموزى ئه‌مساڵ و په‌رله‌مانى كوردستان به‌ نووسراوى ره‌سمى كه‌ واژووى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و وێنه‌ى هه‌ردوو نووسراوه‌كه‌ لاى دواڕۆژە، ره‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌گرن و پێیانوایه‌ "بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى سه‌رپێچییه‌".
 نووسراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم:

نووسراوى په‌رله‌مانى كوردستان:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure