بە پێچەوانەی ئاگربەستەوە سەرێکانی ئاگرباران دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە کاتژمێر 10ی شەوی رابوردوو بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، ئەمڕۆ چەکدارەکانی سەر بە تورکیا سەرێکانی بوردومان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پاڵپاشتیان دەکات هێرشیان کردووەتە سەر سەرێکانی و شەڕێکی سەخت بەردەوامە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندووە: دوای ئەوەی شەوی رابوردوو تورکیا و ئەمریکا کە ئاگربەست بێت بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، بەڵام ئەمڕۆ تۆپباران و هێرش بەسەر سەرێکانی لە نزیک ناوەندی شارەکە لە لایەن چەکدارانی ئۆپزسیۆنی سوریی کە تورکیا پاڵپاشتیان دەکات دەستی پێکردووە.

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure