هێرشێكی هاوشێوه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/10/2019‌ :: 1330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند له‌ رێگه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه‌ توانیویانه‌ هێرشێكی هاوشێوه‌ی هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ر پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ به‌نیاز بووه‌ هێرشێكی هاوشێوه‌ی هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجام بدات كه‌ تیایدا به‌ فڕۆكه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی بازرگانیی جیهانی له‌ نیویۆرك.
وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ساڵی 2013وه‌ زیاتر له‌ شه‌ست هه‌وڵی تیرۆریستی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته‌ كراون و له‌ چوار ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 270 كه‌س له‌ رووداوی تیرۆریستیدا كوژراون.
له‌ ئێستادا كاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته‌ فه‌ره‌نسییانه‌ی له‌ كامپ و زیندانه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا راگیراون به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ بارودۆخی جه‌نگ به‌هۆی داگیركاریی توركیاوه‌ بتوانن هه‌ڵبێن و بگه‌ڕِێنه‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسا و مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ دروست بكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure