مەزڵوم کۆبانێ لەسەر رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6482‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت: پابەند دەبین بە رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.


لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی رۆناهی، مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند: ئێمەش پابەند دەبین بە راگرتنی شەڕ و ئاگربەست. بەڵام مانەوەی تورکیا لە سنوورەکە قبوڵ ناکەین.

دەشڵێت: "ئەم ئاگر بەستە ئەنجامی شەڕ و بەرگری چەکدارەکانمانە".

جەختیش دەکاتەوە: پێویستە نەهێڵین تورکیا دیموگرافیای سنوورەکە بگۆڕێت و بگات بە ئامانجەکانی.

ئا: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure