ده‌قى رێككه‌وتنى راگرتنى شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 17/10/2019‌ :: 4238‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م  ئه‌مریكاو توركیا گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان، رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ 13 خاڵ پێكهاتووه‌ كه‌ به‌شێكى زۆرى په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ دۆخى ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان .

  كورته‌ى خاڵەکانی رێككه‌وتنه‌كه‌ :
1- ئه‌مریكا و توركیا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌كو ئه‌ندامی ناتۆ، ئه‌مریكا له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گات سه‌باره‌ت به‌ سنووره‌كانی باكووری سوریا.
2- توركیا و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ باكووری سوریا.

3- توركیا و ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بن به‌ پاراستنی خاك و دانیشتوانی سنووری هاوپه‌یمانی ناتۆ دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ده‌ڵێت "یه‌كێك بۆ هه‌موان و هه‌موان بۆ یه‌كێك".

4- هه‌ردوو وڵات جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئایین و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

5- ئه‌مریكا و توركیا پابه‌ند ده‌بن به‌ به‌ڕانگه‌ربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی داعش له‌ باكووری سوریا.

6- توركیا و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان ته‌نیا "تیرۆریسته‌كان" و باره‌گاكانیان بكاته‌ ئامانج.

7- لایه‌نی توركیا پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌ی ئارام كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.

8- هه‌ردوو وڵات جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ راشكاوانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سوریا.

9- هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگی چالاككردنی ناوچه‌ی ئارام و پاراستنی دانیشتوانه‌كه‌ی، له‌ نێوانیاندا وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كه‌ قورسه‌كان له‌ چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌
10- ناوچه‌ی ئارام له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.

11- لایه‌نی توركیا ئۆپراسیۆنه‌كان راده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌ یه‌په‌گه‌ بده‌ن له‌ ناوچه‌ی ئارام بكشێنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 120 كاتژمێردا و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ته‌واوی راده‌گیرێت له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی كشانه‌وه‌كه‌.

12- هه‌ركاتێك ئۆپراسیۆنه‌كه‌ وه‌ستا، ئه‌مریكا سزا ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر توركیا راده‌گیرێت كه‌ له‌ رۆژی 14 تشرینی یه‌كه‌م فه‌رمانی بۆ ده‌ركراوه‌.

13- هه‌ردوو وڵات پابه‌ند ده‌بن به‌ سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی نێو ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure