توركیا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى رێككه‌وتنى راگرتنى شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2019‌ :: 2598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م  مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان راگه‌یاند و وتى:"ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانمان راده‌گرین، به‌ڵام به‌ته‌واوى نایوه‌ستێنین و كۆتایی پێناهێنین".

 مه‌ولود چاوشئۆغلو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ راگرتنى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی په‌وه‌یسته‌ به‌و مۆڵه‌ته‌ 120 كاتژمێریه‌ى داندراوه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌.

  ئاشكراشیكرد كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كى ئارام به‌ قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر دروست بكه‌ن كه‌ بگاته‌ سنورى عێراق و وتیشى:"به‌پێى رێككه‌وتنه‌ نوێكه‌ سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر توركیا راده‌گیرێت".
 ئا: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure