شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2400‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م  ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر راگرتنى شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان.


 مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا راگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتون له‌سه‌ر راگرتنى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى توركیا له‌ رۆژئاواى كوردستان. 

وتیشى:"ماوه‌ى 120 كاتژمێر دیاریكراوه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌و ناوچانه‌ى زیانیان لێكه‌وتووه‌كان و له‌سه‌ر پرسی ناوچه‌ى ئارام-يش رێكده‌كه‌وین".

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ژیانى میلۆنان هاووڵاتى رزگارده‌كات"
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure