وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا په‌یامێك ده‌داته‌ هه‌رێمى كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1582‌ جار بینراوە
ژان لۆدریان

دواڕۆژ
 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م ژان لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكرایكرد كه‌ په‌یامى پاڵپشتى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فره‌نساى هێناوه‌ كه‌ ئه‌ویش پشتگیری كورده‌. 

 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فرنسا وتیشى" هێرشی سه‌ربازى  توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ناسه‌قامیگرى بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێت و داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌"

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌بڕى دوو ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

 هاوكان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى شه‌ڕ له‌ رۆژئاواى كوردستان رابگرێت.
    ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure