چیرۆكى ئه‌و ژنه‌ى داعش كه‌ سێ كچى ئێزدى كردووه‌ته‌ "كۆیله‌"

هەواڵ / جیهان :: 18/10/2019‌ :: 1349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ساره‌ ئه‌و ژنه‌ داعشه‌یه‌ كه‌ هێشتا له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا بووه‌ كاتێك خۆى گه‌یاندووه‌ته‌ نێو ئه‌و گروپه‌ له‌سوریا و چه‌ندین تاوانى ئه‌نجامداوه‌ له‌وانه‌ به‌ندكردنى سێ كچى ئێزدى و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا وه‌ك كۆیله‌.
 

ئه‌و ژنه‌ى داعش كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى 21 ساڵه‌، له‌ دادگاى دۆسڵدۆرفى ئه‌ڵمانیا دادگایی ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ى كراوه‌.

رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى بریتانی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نى ساره‌ له‌نێوان 16 بۆ 19 ساڵدا بووه‌ كاتێك ئه‌و تاوانانه‌ى له‌نێو گروپى داعشدا ئه‌نجامداوه‌ كه‌ دیارترینیان ئه‌وه‌بووه‌ سێ كچى ئێزدى رفێندراوى له‌ ماڵه‌كه‌یدا وه‌ك كۆیله‌ به‌كار هێناوه‌ بۆ كاركردن.

ئه‌و ژنه‌ له‌ساڵى 2013 له‌ وڵاتى جه‌زائیره‌وه‌ خۆى گه‌یاندووه‌ته‌ سوریا ‌و په‌یوه‌ندى به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌و شوى به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه‌ كردووه‌  كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی بووه‌و سێ منداڵى لێى هه‌بووه‌.

یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى دیكه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ى ساره‌ كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێته‌وه‌ كارى له‌سه‌ر هاندانى كه‌سانى دیكه‌ كردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ داعشه‌وه‌.

به‌پێى راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان مێرده‌كه‌ى كه‌ ناوى ئیسماعیل بووه‌ ئێستا له‌توركیایه‌‌و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى ئه‌ڵمانیاوه‌ داواكراوه‌.

 ئا: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure