حه‌وت گوندی رۆژئاواى كوردستان كۆنترۆڵكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) توانیان حه‌وت گوند كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌  له‌ رۆژئاواى كوردستان كه‌پێشتر سوپاى توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانى داگیریان كردبوو.

روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد كه‌ هه‌سه‌ده‌ هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى  له‌ باكورى شارۆچه‌كه‌ى عه‌ین عیسا ئه‌نجامداوه‌ توانوێتى 7 گوند كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌و سنووره‌ شه‌ڕێكى قورس رویداوه‌و  سوپاى توركیاش به‌شێوه‌یه‌كى چڕ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده‌ بۆردومان ده‌كات.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure