دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
مۆنتاژ: چاوان محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە دروشمی ( پایزی هەڵەبجە) پێشانگای ساڵانەی بەرهەمە خۆماڵی و كشتوكاڵییەكانی لە هەفتە بازاڕێكدا بۆ جوتیاران و خاوەن باخ و پیشەوەرەكانی سنوری پاریزگای هەڵەبجە كردەوە كە وابڕیارە بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
لە هەفتە بازاڕەكەدا بە دەیان جۆر لە خواردن و پەلەوەر و بەرهەمی پایزە و هاوینەی جوتیاران و خاوەن كێڵگەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە خرانەڕوو، هاوڵاتیان و جوتیارانیش لە دواڕۆژەوە باس لە گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە هەفتە بازاڕانە دەكەن لە سنورەكەدا.
بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح