17ى ئۆكتۆبه‌ر رۆژى قه‌ڵاچۆكردنى هه‌ژاریى

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 66‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئه‌مساڵ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف و یونیسكۆ) رۆژى 17ى ئۆكتۆبه‌ریان ته‌رخانكردووه‌ بۆ ریشه‌كێشكردنى هه‌ژاریى له‌ناو منداڵاندا. 

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كان خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ كۆتایهێنان به‌ هه‌ژاریی، هاوكاریكردنى یه‌كترى و سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانى تواناسازى له‌نێو منداڵان و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا. له‌م بۆنه‌ تایبه‌ته‌دا پێویسته‌ بزانین و بیرمان نه‌چێته‌وه‌، كه‌ دزه‌ بچوكه‌كان واته‌ ئه‌و منداڵ و نه‌وجه‌وانانه‌ى كه‌ په‌ناده‌به‌ن بۆ دزى و كارى ناشایسته‌ له‌ راستیدا قوربانى ده‌ستى هه‌ژارین، دزه‌ گه‌وره‌كانیش ره‌گ و ڕیشه‌ى هه‌ژارین.

دادپه‌روه‌رى له‌وه‌دایه‌ ره‌گ و ڕیشه‌ى هه‌ژاریى نه‌هێڵین نه‌وه‌ك قوربانییه‌كانیان بخه‌ینه‌ زیندانه‌وه‌.

هیوادارین ئه‌م رۆژه‌ هانده‌رێك بێت بۆ خه‌باتكردنى جۆراوجۆر، له‌پێناو كۆتایهێنان به‌هه‌موو جۆره‌كانى هه‌ژاریی مادى و مه‌عه‌نه‌وى له‌ جیهاندا.
 
دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure