سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا داوای سزادانی تورکیا دەکات

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەکەمی 2019 دەیڤد ساسولی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا توڕەیی خۆی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە خۆرئاوای کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: کە دەبێت ئەم دەستوەردانە سەربازییە بە زویی رابگیرێت.

وتیشی: "گفتوگۆمان کردووە کە نابێت سوریا دانیشین و کردارمان نەبێت، بەڵکو دەبێت هەنگاوی دیپلۆماسی و سیاسی بنێین، ئێمە هەر نیگەران نین بەڵکو توڕەشین، چونکە ئەوە شەڕی ئەندامێکی ناتۆیە و ئەرکمانە کە ئەم ئۆپراسیۆنە رابگرین، بەڵام تائێستا حکومەتی تورکیا نەوەستاوە و گوێشمان لێناگرێت".

ئەوەشی وت: "ئەگەر تورکیا دەیەوێت ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا ئەوا دەبێت ئەم ئۆپراسیۆنە رابگرێت، چونکە ناکرێت ئەو جەنگە بکات و داواشبکات ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، بۆیە دەبێت یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستی روون بێت و سزای تورکیا بدات".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure