وەزیری دەرەوەی فرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد

هەواڵ / کوردستان :: 17/10/2019‌ :: 299‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەکەمی 2019 وەزیری دەرەوەی فڕەنسا بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.


جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ئەمڕۆ دوای ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبووەوە، بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا بۆ چوارەمین جارە سەردانی هەرێم دەکات و بڕیاریشە گەڕێکی دانووسان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و حکومەت و چەند بەرپرسێکی دیکە دەستپێبکات.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لەکاتێکدایە رەوشی ناوچەکە بەتایبەت سوریاو   خۆرئاوای کوردستان بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێپەڕدەبێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە