ناسا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى ژیانى له‌سه‌ر مه‌ریخ دۆزیه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 18/10/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


زانایه‌كى پێشووى ئیداره‌ى فڕین و بۆشايی ئاسمانى ئه‌مریكى (ناسا) رایگه‌یاندووه‌: ئاژانسه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه‌كى دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ بوونى هه‌یه‌.


له‌ وتارێكیدا له‌ ئه‌مریكان سیانتفكی زانستى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گیلبرت لیفین، زانای گه‌ردوون ناسی ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌رنامه‌ى  فایكینگ له‌ ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى پێشوو له‌ڕێگه‌ى ناردنى دوو موشه‌كى بۆشایی ئاسمان ناسا پشكنینى بۆ زه‌وى مه‌ریخ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه‌".

یه‌كێك بووه‌ له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌ تیمه‌كه‌ كردویه‌تى به‌ ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى نیشانه‌ى هه‌بوونى ژیان له‌سه‌رڕووی هه‌ساره‌ سووره‌كه‌.

لیفین ده‌شڵێت: "ئه‌نجامى لێكوڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه‌،  شتێك له‌سه‌رڕووی مه‌ریخ هه‌یه‌  ئاشكرایده‌كات له‌وێ ژیان هه‌یه‌، به‌ڵام ناسا پشت گوێی خستووه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "4 ئه‌نجامى ئه‌رێنیمان  ده‌ستكه‌وتووه‌ ده‌رباره‌ى هه‌بوونى ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ وه‌ك هه‌ناسه‌دانى میكروبی كه‌ نیشانه‌ى هه‌بوونى گیانله‌به‌ره‌. هه‌ناسه‌دانى میكروبی هه‌مان ئه‌نجامى هه‌ناسه‌دانى میكرۆبی زه‌وى هه‌بووه‌".

به‌ڵام ئاژانسه‌كه‌ شكستى هێناوه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانى  ماده‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ و پێی وابووه‌  ته‌نها ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌ تیمه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان وپشكنیندا ده‌ستیانكه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كى دروستنییه‌ له‌سه‌ر هه‌بوونى ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ سووره‌كه‌.

له‌وكاته‌وه‌ ئاژانسی ناسا تاقیكردنه‌وه‌ى له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجامنه‌داوه‌  بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت هه‌ساره‌ سووره‌كه‌ گونجاوه‌ بۆ ژیان یاخود نا.

به‌ڵام ئه‌و زانایه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ و  ئاشكرای ده‌كات: ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ بوونى هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: پێویسته‌ ناسا هه‌وڵی زیاتربدات  بۆ ئه‌نجامدانى پشكنین و توێژینه‌وه‌ى تر. 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure