شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ هێرشێکى فراوانی سوپاى توركیا و چه‌كداره‌كانى هێنا

هەواڵ / کوردستان :: 17/10/2019‌ :: 433‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

له‌ شه‌وى رابوردووەوە تائێستا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ سه‌رێكانى به‌ سه‌ختى  به‌رده‌وامه‌، سوپاى توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كرد، شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ ته‌واوى هێرشه‌كانیان هێنا.


بێریتان ئیبراهیم، رۆژنامه‌نووس له‌ خۆرئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "شه‌وى رابوردوو سوپاى توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ چه‌ند گوندێكى سه‌رێكانى هێرشیان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام شه‌ڕڤانان به‌ توندى رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌".

وتیشى: "شه‌ڕڤانان ناوچه‌كانى تل ته‌مه‌ر و مه‌ناجر و گه‌ڕه‌كى پیشه‌سازى و ده‌وروبه‌رى به‌ ته‌واوى له‌ ده‌ستى چه‌كداره‌كانى هاوپه‌یمانى توركیا پاككراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیاندا كونترۆڵی بكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێكدادانەکە به‌ ده‌یان چه‌كدار كوژراون و شه‌ڕڤانان ژماره‌یه‌ك دیلیان گرتووە".

راشیگه‌یاند: "به‌ ده‌یان ته‌رمى چه‌كدارانى هاوپه‌یمانى توركیا كه‌وتوونه‌ته‌ ناو جاده‌ و گه‌ڕه‌کەكانى سه‌رێكانى، شه‌ڕڤانان له‌ به‌ر بۆنى تەرمەکان ماسك به‌كاردێنن".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure