ئەردۆغان نامه‌كه‌ی ترامپی فڕێداوەتە تەنەکەی خۆڵەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 569‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن-ی تورك ئه‌مڕۆ 17ی تشرینی یەکەمی 2019 له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئه‌و نامه‌یه‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكای فڕێداوه‌ته‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌رۆكی توركیای ناردبوو. 

باسی لەوەشکردووە: توركیا ئه‌و نامه‌یه‌ی ترامپی به‌وه‌ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ كه‌ دابونه‌ریته‌ دیپلۆماسییه‌كانی پێشێل كردووه‌.

سینا ئه‌لكان په‌یامنێری دیپلۆماسی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی تورك له‌ راپۆرتێكی تایبه‌تدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. 

له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی توركیا نامه‌كه‌ی ترمپی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و فڕێی داوه‌ته‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌داته‌وه‌ له‌ باكووری سوریادا". 

نامه‌كه‌ی ترامپ داوا له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات كه‌ بێ ئه‌قڵ و كه‌لـله‌ڕه‌ق نه‌بێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure