بۆ دابینکردنی هەلی کار حکومەت ئەم کارە دەکات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه‌ پۆرتاڵى هه‌لى كارى بۆ هاووڵاتیان راگه‌یاند كه‌ ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ خۆیان تۆماربكه‌ن و سوود له‌ ده‌رفه‌تى كار وه‌ربگرن.


عارف چیتۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دامه‌زراندنى پۆرتاڵى هه‌لى كارى بۆ گه‌نجان و ئاره‌زوومه‌ندانى هه‌لى كار راگه‌یاند كه‌ ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پۆرتاڵه‌وه‌ به‌دواى كاردا بگه‌ڕێن و سوودمه‌ندبن.

وتیشى: "پۆرتاڵه‌كه‌ به‌هاوكارى رێكخراوى په‌نابه‌رانى جیهانى دامه‌زراوه‌ و كارخوازان و  ئه‌وانه‌ى ده‌توانن له‌بواره‌كانى تایبه‌ت به‌خۆیان كاربكه‌ن سوودى لێوه‌ربگرن و خاوه‌ن كاره‌كانیش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پۆرتاڵه‌وه‌ كاره‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

ئەوەشی وت: "له‌ناو پۆرتاڵه‌كه‌دا رێبه‌رێك هه‌یه‌ و ته‌واوى رێنماییه‌كان به‌خاوه‌نكار و كارخوازان ده‌دات له‌ڕووى رێژه‌ى مووچه‌ و جۆرى كاره‌كه‌ و كات و شێوازى كاركردن".

باسی لەوەشکرد: "له‌هه‌رێمى كوردستان شه‌ش سه‌نته‌رمان هه‌یه‌ و تائێستا 2 هه‌زار كه‌س ناویان له‌و سه‌نته‌رە تۆمار كردووه‌ و ده‌توانن به‌هاوبه‌شى دامه‌زراوه‌ى پۆرتاڵى وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان هه‌ماهه‌نگى كارخوازان بكه‌ن".

به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ئێستادا رێژه‌ى بێكاریى له‌هه‌رێم بۆ 11% دابه‌زیوه‌ كه‌ پێشتر رێژه‌كه‌ 13% بێكاریى تۆماركردبوو.

بۆ زانیارى له‌سه‌ر پۆرتاڵه‌كه‌ ده‌توانن كلیك لێرە بكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure