به‌ژماره‌

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2019‌ :: 2549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

96 ملیار - عه‌لى سه‌برى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 96 ملیار دینار قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرێت و داواده‌كرێت 30 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت بگێڕێته‌وه‌.

20 هه‌زار - 20 هه‌زار كوردى دانیشتووى ئه‌ڵمانیا دژى هێرشه‌كانى توركیا خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.

6000 - عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ كێشه‌دایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى بۆ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوژرانى 120 كه‌س و برینداربوونى 6000 كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا دانرابوو، كۆتاییهات.

40 هه‌زار - 40 هه‌زار چه‌كدار له‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌شدارى دابینكردنى ئاسایش بۆ سه‌ردانیكه‌رانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌بۆنه‌ى چله‌ى ئیمام حسێنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure