فڕه‌نسا په‌یامێكی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا راگه‌یاند

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2756‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا هۆشداریدا له‌وه‌ی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا ئه‌نجامێكی زۆر مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.


جان ئیف لۆردیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، هۆشداریدا له‌ مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ سوریا و عێراق.

لۆردیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ سوورن له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌ عێراق و ئاسایش و سنوره‌كانی له‌ به‌رامبه‌ر داعشدا.

هاوكات محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا وتی: "به‌غدا چاودێری ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ سوریا و ده‌رهاویشته‌كان و مه‌ترسییه‌كانی داعش ده‌كات".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure