مەسرور بارزانی 420 ملیۆن دۆلار بۆ چەند سێکتەرێک تەرخان دەکات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1939‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت": پایەکانی ژێرخانی ئابوری نوێ   هۆکاری بەهێزیی ئابورییەکی نوێیە، بۆیە بڕیارماندا بڕی 420 ملیۆن دۆلار بۆ چەند سێکتەرێکی هەرێم وەک بوژانەوە تەرخان بکەین".


مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاویكرده‌وه‌ "بۆ ئەوەی ئابورییەکی بەهێزمان هەبێت، دەبێت پایەکانی ئابوریمان نوێ و سەردەمیانە بن، ئەوەش هۆکارە بۆ ئابورییەکی سەردەمیانەو بەهێز، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارماندا بڕی 420 ملیۆن دۆلار واتا 500 ملیار دیناری عێراقی بۆ چەند سێکتەرێک تەرخان بکەین".

مه‌سرور بارزانی دەشڵێت: "ئەو پارەیە بۆ سێکتەرەکانی رێگاوبان و هێڵەکانی ئاو و کارەبا و سایلۆکان و ژێرخانی تر تەرخان دەکەین بۆ ئەوەی ئابورییەکەمان بەهێز و کوردستانەکەمان بەهێزتر بێت".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure