دوو هێرشی چه‌كداریى سێ قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/10/2019‌ :: 1336‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى شارۆچكه‌ى خانه‌قین به‌هۆى دوو هێرشی چه‌كدارییه‌وه‌ سێ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى بوونه‌ قوربانى. 


دیار شه‌كه‌وت به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ شه‌وى رابوردوو له‌ سنوورى خانه‌قین له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ هێرش كرایه‌سه‌ر گوندى ره‌مه‌زان و بازگه‌یه‌كى نێوان خانه‌قین و كه‌لار. 

وتیشى: "به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه‌ چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى ته‌مه‌ن 47 ساڵ له‌ لیواى چوار ئه‌و چه‌كدارانه‌ كه‌ خه‌ڵكى پارێزگاى به‌سره‌یه‌ كوژراوه‌ و هه‌روه‌ها دوو چه‌كدارى دیكه‌ش حه‌شدى شه‌عبى برینداربوون". 

هه‌ر به‌هۆى خراپى بارودۆخى به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌هۆى خراپى باوردۆخى ئه‌منییه‌وه‌ له‌ سنوورى خانه‌قین گوندى ره‌مه‌زان كاكه‌یى گونده‌كه‌یان چۆڵكردو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رێگریان لێكراوه‌ و به‌ڵێنیانداوه‌ پارێزگاریان لێ بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ دانیشتوانى گونده‌كه‌ به‌شێكیان له‌ گونده‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure