بەهۆی سووتانی پاسێکەوە 35 کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2019‌ :: 623‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له‌ شارى مه‌دینه‌ له‌ سعودیه‌ پاسێك سوتا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین تیایدا گیانیان له‌ده‌ستدا.


به‌پێى میدیاكانى سعودیه‌، پاسه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ى تووشى رووداوى هاتوچۆ بووه‌، راسته‌وخۆ ئاگرى گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 35 كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار سه‌رنشینى دیكه‌ش برینداربوون.

پاسه‌كه‌ عومره‌كارانى تێدابووه‌ كه‌ خه‌ڵكى وڵاتانى ئاسیا و عه‌ره‌بیشى تێدابووه‌، برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ریان بۆكراوه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure