"توركیا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ دژی خۆرئاوای كوردستان به‌كارهێناوه‌"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 925‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا یاسا و به‌ڵگه‌نامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێلكردووه‌و له‌ سه‌رێكانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه‌.

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات "سوپای توركیا له‌ بۆردومانی سه‌رێكانی هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه‌و ته‌واوی یاسا و به‌ڵگه‌نامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێلكردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌ "ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ هێرشی توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوا به‌رده‌وامه‌و ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی هێزه‌ به‌ره‌نگارییه‌كان و هێزی گه‌له‌كه‌مان بشكێنن، به‌ڵام شكستیان هێناوه‌، بۆیه‌ ئه‌ردۆغان پلانی دانابوو بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوه‌ده‌وڵه‌تی وه‌كو (فسفۆر و ناپاڵمی سوتێنه‌ر) و له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارهێنراون".

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ "توركیا كاره‌ساتی مرۆیی و كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌ ئه‌نجامداوه‌و رای گشتی جیهانی و داموده‌زگا مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی راگرتنی پێشێلكارییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی توركیا بده‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌و پێشێلكارییانه‌ بكرێت".
 
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure