بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 17/10/2019‌ :: 12725‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوی گیانلەدەستدانی دوو رۆژنامەنووسەکەی سلێمانی و منداڵەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


دەقی روونکردنەوەکە:
ڕونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩،  لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).

لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure