ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بڕیارەکەى ترامپى ئیدانە کرد

هەواڵ / جیهان :: 16/10/2019‌ :: 1094‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگ ئیدانەى بڕیارەکەى دۆناڵد ترامپ-ی کرد دەربارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە رۆژئاواى کوردستان.


ئەندامانى ئەنجومەنەکە لە هەردوو پارتى دیموکرات و کۆمارى بڕیارەکەیان بە دەنگى 354 ئەندام لە بەرامبەر 60 ئەندام پەسەندکرد.

لە بڕیارەکەدا ئەنجومەنى نوێنەران ئیدانەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا دەکات، کە سەرەتاى هەفتەى رابردوو لەلایەن ترامپەوە دەرکرا و بەهۆیەوە رۆژئاواى کوردستان کەوتە بەر هێرشى سوپاى تورکیا.

ئیلیۆت ئینگل، سەرۆکى لیژنەى کاروبارى دەرەوەى ئەنجومەنەکە، کە پڕۆژەبڕیارەکەى پێشکەشکردووە، وتی: ئەمڕۆ رونى دەکەینەوە کە کۆنگرێس لقێکى هاوشانى دەسەڵاتە و نامانەوێت هیچ پەیوەندییەکمان هەبێت بەو سیاسەتە کارەساتبارەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ بڕیارى کشانەوە لە سوریا.

بڕیارەکەى ئەنجومەنى نوێنەران هیچ رێوشوێن یان هەنگاوێک لەخۆناگرێت، بەڵکو وەک دەربڕینى هەڵوێستە لەلایەن کۆنگرێسەوە لەبارەى ئەو بڕیارەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure