ئامانج بابانى: وابڕوات مه‌رگ له‌ناوه‌ختا له‌ ده‌رگای هه‌موومان ئه‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 5471‌ جار بینراوە
ئامانج بابانى

دواڕۆژ

ئامانج بابانى، پێشکەشکارى کەناڵى ئێن ئاڕ تى لە پەیامێکدا کارى رۆژنامەنوسى بە یەکسانى مەرگ ناودەبات و دەڵێت: وابڕوات مه‌رگ له‌ناوه‌ختا له‌ده‌رگای هه‌موومان ئه‌دات.. منه‌تباری نین بابێت.


(ئەمشەو چوارشەممە 16ى تشرینى یەکەمى 2019) ئامانج بابانى، پێشکەشکارى کەناڵى ئێن ئاڕ تى لە رووداوێکدا لە سلێمانى لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەى کوژران.

پێشتر ئەو رۆژنامەنوسە لە پەیامێکیدا لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک نوسیویەتى: (رۆژنامه‌نووسی = مه‌رگ) چ هاوكێشه‌یه‌كی ناشرینه‌ زیندووترین پیشه‌ یه‌كسان بێت به‌ مه‌رگ..!!.

دەشڵێت: "ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس كاتێك ده‌ستماندایه‌ ئه‌م كاره‌ ویستمان دوای مه‌رگیش چه‌ند ساڵێك بژین، كه‌چی ژیانه‌ كورته‌كه‌ی خۆشمان پێ ڕه‌وا نابینن..!! وابڕوات مه‌رگ له‌ناوه‌ختا له‌ده‌رگای هه‌موومان ئه‌دات.. منه‌تباری نین بابێت..!!".

ئەو رۆژنامەنوسە و هاوسەر و منداڵەکەى لە نزیک تەرمیناڵى شارەزوور لە سلێمانى لەنێو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیاندا درانە بەر گولـلە.

لانە،ى هاوسەرى ئامانج بەهەمان شێوە پێشکەشکارە و پێشتر لە کەناڵى کوردسات کارى کردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure