شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ هێرشێكی چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی توركیا هێنا

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 24487‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ سه‌رێكانی به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانان شكست به‌ هێرشێكی چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی توركیا هێنا له‌ نزیك ته‌لحه‌لف و به‌وهۆیه‌وه‌ 45 چه‌كدار كوژران.


بۆزان كه‌رعۆ، چالاكوان له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌م، چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی توركیا له‌ نزیك ته‌لحه‌له‌ف هێرشیانكرد و راستی به‌رخودانی شه‌ڕڤانان هاتوون".

وتیشی: "به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ختی نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا له‌ سه‌رێكانی، چەکدارانی كه‌تیبه‌ی سوڵتان موراد و حه‌مزات زیانی زۆری گیانیان لێكه‌وتووە".

بۆزان ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد: له‌ ئه‌نجامی تێكشكاندنه‌وه‌ی هێرشێكی چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی توركیا له‌ ته‌لحه‌له‌ف 35 چه‌كداری كه‌تیبه‌تی سوڵتان موراد و 10 چكداری كه‌تیبه‌ی حه‌مزات كوژران و شه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره به‌رده‌وامه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure