وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر شه‌ڕی ئێران - ئه‌مریكا ده‌دوێت

هەواڵ / جیهان :: 17/10/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


خالید بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تییه‌ له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی كه‌ له‌ دۆحه‌ به‌ڕێوه‌چوو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا ده‌ربڕی.

ناوبراو رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای زۆریی ناكۆكییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا پێشبینی ناكه‌م له‌ داهاتوودا شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا رووبدات.

به‌ بۆچوونی ئێران ناكۆكییه‌كه‌ له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ تاك لایه‌نه‌ له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ساڵی 2015 كشایه‌وه‌ و ئابڵووقه‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیادیان كرد به‌تایبه‌تی له‌دوای مانگی ئایاری ساڵی 2019وه‌ كاتێك ترامپ داوایكرد وڵاتان نه‌وت له‌ ئێران نه‌كڕن.

سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناكۆكییانه‌ و بوونی ژماره‌یه‌ك هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌ ناوچه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا ره‌تده‌كاته‌وه‌. 

 

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە