278 پەنابەری رۆژئاوای كوردستان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە سوریا زیاتر لە 278 پەنابەر گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان.


حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پەنابەران كردووە و پێداویستیی پێشكەشكردوون و بۆ كەمپەكانی گواستوونەتەوە.

لە راگەیەنداراوەكەیدا وەزارەتی ناوخۆ داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات  كۆمەك و هاوكاری خێرا بگەیەننە پەنابەران كە بەهۆی جەنگ و ماڵوێرانییەوە ئاوارەبوونە و بەشێكی زۆریان ڕوویان لە كوردستان كردووە.

بەوتەی هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی  هەماهەنگی قەیرانەكان, لەئیستادا نزیكەی (1,1) ملیۆن كەس ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری سوریی لە هەرێمی كوردستان دەژین  و 20%ی ئەو پەنابەرانە لە كەمپەكان نیشتەجێكراون.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی كۆمەكی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە جیهانیەكان فشارێكی زۆر كەوتووەتە سەر هەرێمی كوردستان.
وتیشی: "بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئاوارەكان حكومەتی هەرێم پێویستی بە بڕی 81 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش بڕی 971 ملیۆن دۆلاری پێویستە تاوەكو بتوانێت پێویستیەكانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەكانیان بۆ  دابین بكات.

پ: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure