لە چوار كارگەی ریسایكیلن لە عێراقدا یەك كارگەیان كار دەكات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ  

پێگەی هەواڵەكانی عێراق  بڵاویكردووەتەوە: دەستەی ئاماری ناوەندی داتایەكی لەسەر رێژەی پاشماوە و خۆڵ و خاشاك لە عێراق بڵاوكردووەتەوە.
 

دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیەندووە 10% خۆڵ و خاشك و پاشماوەكان لە عێراق ریسایكلین دەكرێتەوە و ژمارەی كارگەكانی ریسایكلین لە عێراق چوار كارگەن كە دوانیان هێشتا لە قۆناغی درووست كردندان و كارگەیەكیان لە ئێستادا لە كار كەوتووە.

تەنیا یەك كارگە هەیە لەهەموو عێراقدا كە كار دەكات و رۆژانە 65 تەن لە خۆڵ و خاشاك و پاشماوە ریسایكلین دەكات كە دەكاتە 10% كۆی گشتی خۆڵ و خاشاك و پاشماوەكانی عێراق.

پ: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure