كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكی هەرێم كۆتاییهات

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 506‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم دەستپێكرد و دوایین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان تاووتوێكران.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2019) كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجامدرا و پرسەكانی تایبەت بە هەرێم و بەغداد و هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان باسیان لێوەكرا.

ئایدن مەعروف سەرۆكی بەرەی توركمانی لە هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنەسیاسییەكان زیاتر راوێژكاری بوو لەبارەی پرسە هەنووكەییەكانی ناوچەكە، بەتایبەت پرسی هەرێم و بەغداد و رۆژئاوای كوردستان.

وتیشی: "سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئاستی كەسی یەكەم بەشداری كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم  كرد و دید و بۆچوونی لایەنەكان لەسەر باروودۆخی ناوچەكە خرایەڕوو".

ئەمەش لەكاتێكدایە دوای دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەمجارە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان بەشێوەیەكی فراوان كۆببێتەوە. 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە