حکومەت بڕیاری دامەزراندنی بۆ ئەم کەسانە دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عزیز

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی 2015- 2016 ده‌ركرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/16 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، حكومه‌ت بڕیاریدا بە:

• دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016

• راسپاردنی چەند وەزارەتێکی پەیوەندیدار بەدواداچوونی زیاتر بکەن بۆ پڕۆژەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چەند گرفتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی کرد کە لەلایەن کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی پێشکەش کراو لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ چارەسەرکردنیان.

 

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure