هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌م خاوەن خانووانە راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8879‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای تاپۆكردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایده‌كات: حكومه‌ت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م رسومات له‌ تاپۆكردنی خانووی زێده‌ڕۆیی وه‌رده‌گرێت. 

رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕیار وایه‌ (رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو) په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی تاپۆ كردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان كۆببێته‌وه‌.
 
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی وتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی پرۆژە یاساكه‌ ناردووەتەوه‌ بۆ پەرلەمان و لیژنەی یاسایی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار کۆبوویه‌وه‌ بۆ پێدانی تێبینیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ تاپۆکردنی خانووە زایادەڕۆیەکان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لیژنەی یاسایی راپۆرتی خۆی ته‌واوكردووه‌ و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووەم بۆ پرۆژە یاسایی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆیه‌کان بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌ هه‌موو خانووێكی زیاده‌ڕۆیی كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ دروستكراون تاپۆ ده‌كرێن و حكومه‌تیش رسوماتی تاپۆكردنی ئه‌م خانووانه‌ی به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كردۆته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ موڵكی گشتین و كراونه‌ته‌ شوێنی بازرگانی و له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ست رۆیشت و به‌رپرسانه‌وه‌ داگیركراون لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا هیچیان پێنادرێته‌وه‌. 

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure