دواڕۆژ نوێترین ئاماری پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/10/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


بەپێی ئەو ئامارەی کە تایبەت دەست دواڕۆژ کەوتووە و تیایدا دەردەکەوێت لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەن، زۆرینەشیان دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانیش زانیاری لەبارەی ئاوارەکان بۆ دواڕۆژ ئاشکرا دەکات.

بەپێی ئەو داتایانەی کە تایبەت دەست دواڕۆژ کەوتووە و (دووشەممە ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) دەرچووە و تیایدا ژمارەی ئاوارە و پەنابەرەکانی تێدا لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەیە و لەو رێژەیەش ٢٢٧ هەزاریان پەنابەرن زۆرینەشیان کەوتوونەتە سنووری پارێزگای هەولێر.

هۆشنەگ محەمەد بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ زیاترە لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بە ژمارەی ورد، یەک ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٤٤٦ پەنابەر و ئاوارە هەن لەهەرێمی کوردستان و  زۆرینەشیان وەک ئاوارە و پەنابەر بە رێژەی سەدا پەنجا کەوتونەتە سنوری پارێزگای هەولێر.

وتیشی: "دابەشبوونی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان جیاوازە  بۆ نمونە لەهەرێمی کوردستان ٢٤٦ هەزار و ٧٢١ پەنابەری وڵاتانی سوریا و تورکیا و ئێران و فەلەستینی هەیە، هەروەها ٧٩٠ هەزار و ٧٢٥ ئاوارە هەیە، زۆرترینیان لەشاری هەولێرە کە ٣٥٥ هەزار و ١٢٦ ئاوارە و ١١٨ هەزار ٨١ پەنابەرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: دوای پارێزگای هەولێر لە رووی ئاوارەکان پارێزگای دهۆکە کە ٢٢٠ هەزار و ١٢٠ ئاوارە و ٧٩ هەزار و ٣٥٠ پەنابەر لە خۆی دەگرێت و دواتریش سلێمانیە کە ٢١٥ هەزار و ٣٧٥ ئاوارە و ٢٨ هەزار و ٩٦٨ پەنابەر لەخۆی دەگرێت.

لەبارەی خەرجیەکانیشەوە، هۆشەنگ محەمەد وتی: "رۆژانە پێویستیمان بە دوو ملیۆن ٧٠٠ هەزار دۆلار هەیە بۆ هاوکاری و خزمەتکردنیان و ساڵانەش خەرجیەکانیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار".

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح

hawler office

AttachmentsMon, 14 Oct, 15:13 (2 days ago)
to me
 
 
 
 
 
 

دواڕۆژ نوێترین ئاماری پەنابەر و ئاوارەکان لەهەرێم بڵاودەکاتەوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

بەپێی ئەو ئامارەی کە تایبەت دەست دواڕۆژ کەوتووە و تیایدا دەردەکەوێت لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە ١ ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەن، زۆرینەشیان دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێر، بەرێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانیش زانیاری لەبارەی ئاوارەکان بۆ دواڕۆژ ئاشکرا دەکات".

بەپێی ئەو داتایانەی کە تایبەت دەست دواڕۆژ کەوتووە و ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەرچووە و تیایدا ژمارەی ئاوارە و پەنابەرەکانی تیدا لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەیە و لەورێژەیەش ٢٢٧ هەزاریان پەنابەرن زۆرینەشیان کەوتوونەتە سنوری پارێزگای هەولێر

هۆشنەگ محەمەد بەپرسی ناوەندی هاوبەشی قەیرانی لە وەزارەتی ناوخؤی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند، ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ زیاترە لە 1 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بەژمارەی دەقیق ١ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٤٤٦ پەنابەر و ئاوارە هەن لەهەرێمی کوردستان و  زۆرینەشیان وەک ئاوارە و پەنابەر بەرێژەی سەدا پەنجا کەوتونەتە سنوری پارێزگای هەولێر".

هەروەها وتیشی:' دابەشبوونی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان جیاوازە  بۆ نمونە لەهەرێمی کوردستان ٢٤٦ هەزار و ٧٢١ پەنابەری وڵاتانی سوریا و تورکیا و ئێران و فەلەستین هەیە هەروەها ٧٩٠ هەزار و ٧٢٥ ئاوارە هەیە، زۆرترینیان لەشاری هەولێرە کە ٣٥٥ هەزار و ١٢٦ ئاوارە و ١١٨ هەزار٨١ پەنابەر "

وتیشی: دوای پاریزگای هەولێر لەرووی ئاوارەکان پارێزگای دەهۆکە کە ٢٢٠ هەزار و ١٢٠ ئاوارە و ٧٩ هەزار و ٣٥٠ پەنابەر لە خۆی دەگرێت و دواتریش سلێمانیە کە ٢١٥ هەزار و ٣٧٥ ئاوارە و ٢٨ هەزار و ٩٦٨ پەنابەر لەخۆی دەگرێت ".

لەبارەی خەرجیەکانیشەوە ، هۆشەنگ محەمەد وتی، رۆژانە پێویتیمان بە ٢ ملیۆن ٧٠٠ هەزار دۆلار هەیە بۆ هاوکاری و خزمەتکردنیان و ساڵانەش نزیکەی خەرجیەکانیان دەگاتە نزیکەی ١ ملیار دۆلار ".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure