داواکاریەک ئاراستەی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1032‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

كۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوایەک ئاراستەی تەواوی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان دەکات و داوا دەکەن چیتر پێداویستی تورکی بەکارنەھێنن.


نازم عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەدواڕۆژی راگەیاند: لەبەرامبەر ئەو ھێرشانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدات بۆ رۆژئاوای کوردستان کە بۆتە ھۆی کوشتنی ژن و مناڵی کورد ھەموو خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە پێداویستی تورکی بەکار نەھێنن وەک ھەڵوێستێکی ئابوری.


راشیگەیاند: داوامان لەسەرجەم مەفقەسەکان کردووە کە ھێلکەی تروکاندنی تورکی بەکار نەھێنن و دووکانەکانی دەرمان و پرۆتینەکان تایبەت بە کێڵگە پەلەوەریەکان واز لە پێداویستیە تورکیەکان بھێنن و پەنا بۆ بەرھەمەکانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپی و چینی و کەنەدی بەرن کەکوالێتیان لە تورکی بەرزترە.



نازم ئاماژە بەوەشدەکات: پێویستە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی بایکۆتکردنی کاڵای تورکییەوە سزای ئابوری قورسی وڵاتی تورکیا بدەن کە ھێرشی ناڕەوای بۆ سەر رۆژئاوا ئەنجامداوە.

 

پ: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure