جیهان به‌ كورتی.. دوو پیاو ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێك و ڤیدیۆی ده‌گرن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5785‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

دوو پیاو ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێك و ڤیدیۆی ده‌گرن
بره‌یكین نیوز –
دوو پیاو له‌ بریتانیا له‌ یانه‌ی شه‌وانه‌ی سۆهۆ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێك و ڤیدیۆشی ده‌گرن، دواتر كامێرای چاودێری یانه‌ شه‌وانه‌كه‌ دوو پیاوه‌كه‌ پیشان ده‌دات كه‌ باوه‌ش به‌ یه‌كدا ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیان كردۆته‌ سه‌ر كچه‌كه‌.


كه‌نه‌دا فرۆشتنی چه‌ك بۆ توركیا راده‌گرێت
ئه‌لبه‌له‌د –
كه‌نه‌دا له‌مڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، كه‌ فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیا راده‌گرێت به‌ هۆی هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سوریا.


چین داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئەمریکا ده‌كات كه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی كاروباره‌كانی هۆنگ كۆنگ ڕابوه‌ستێت
ئه‌لبه‌له‌د –
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند كه‌ پیكین زۆر به‌ توندی دژی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكایه‌ كه‌ بۆ هۆنگ كۆنگی داناوه‌ و داوای لێ ده‌كات له‌ ده‌ستێوه‌ردانی كاروباره‌كانی رابوه‌ستێت.


ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ سوید گه‌یشته‌ دوو ملیۆن
عێراقی –
نوێترین ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری نیشتیمانی (ئێس سی بی) ده‌ریخستووه‌ كه‌ ژماره‌ی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ وڵاتی سوید ده‌ژین له‌ ئێستادا گه‌یشتووەته‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ر.


سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ن له‌ باره‌ی سیاسه‌ته‌كه‌ی ترامپ بۆ سوریا: "ئێمه‌ خیانه‌تمان له‌ كورد كردووه‌"
سی ئێن ئێن –
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕیوە له‌ باره‌ی بڕیاره‌كانی تره‌مپ بۆ پشتگیری نه‌كردنی كورده‌كانی باكووری سوریا و ده‌ڵێن:"ئه‌مه‌ خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ كوردمان كردووه‌".

كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن وه‌به‌رهێنانێكی گه‌وره‌ له‌ توركیا راده‌گرێت به‌هۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا
ئیری نیوز ناو –
كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئه‌ڵمانی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل له‌ جیهاندا، وه‌به‌رهێنانێكی به‌ بڕی 1.4 ملیار دۆلار له‌ توركیا راده‌وه‌ستێنێت به‌ هۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا.


و: كێوان

ئامادەکردنی: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure